AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٧ ١٩:٤٥

بۆ یادی مەرگی شاخەوانێکی ناوازە؛

"محەمەد هەوراز" کۆڵەکەی کەژەوانی ئێران

"محەمەد هەوراز" کۆڵەکەی کەژەوانی ئێران

"محەمەد هەوراز" یەکەم کەژەوانی ئێرانی کە توانی بگاتە لووتکەی ئێوێرێست، وەکوو کۆڵەکەی کەژەوانی ئێران دەناسرێت و پاش ١٨ ساڵ هێشتا ناو و یادی لە بیری هەموواندا ماوەتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد هەوراز لە ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٤٨ لە نەغەدە لە دایک بوو و هەر لەوێ قۆناغی دیپلۆمای بەشی ئابووری و زانستە کۆمەڵایەتییەکانی تەواو کرد و پاشان لە بەشی پەروەردەی لەش لە زانکۆی ورمێ سەرقاڵی خوێندن بوو.

محەمەد یەکەم جار لە ساڵی ١٣٦٧ کەژەوانی دەست پێ کرد و لە هەمان ساڵدا گرووپی قەندیلی پێک هینا و لە ساڵی ١٣٧٣ هاوڕێ لە گەڵ چەند کەسیتر بنکەی کەژەوانانی ئەم شارەیان دامەزراند و چالاکی پرۆفێشناڵی خۆی لەم سەردەمەوە دەست پێ کرد.

هەوراز یەکێک لە کەژەوانە پڕ لە شانازییەکانی ئێران دێتە ئەژمار. ئەو پێشتر لە بەشە جۆربەجۆرەکاندا وەرزشی کردبوو بەڵام لە ئەنجامدا ڕووی کردە کەژەوانی و وەکوو یەکەم سەرکەوتن، گەیشتە لووتکەی دەماوەند.

ناوبراو دواتر پێوەست بوو بە یانەی نەتەوەیی ئێران و یەکەم ئەزموونی هیمالیاپێوی خۆی لە کێوی راکاپوشی پاکستان دەست پێ کرد و ساڵی ١٣٧٧ بۆ یەکەم جار توانی بگاتە بەرزترین لووتکەی جیهان واتا ئێوێرست و میداڵیای زێڕی کەژەوانی جیهانی بە دەست هێنا.

ناوبراو بۆ ماوەی سێ ساڵ وەکوو پیاوی ساڵی کەژەوانی ئێران ناسێندرا و پاش گەیشتن بە لووتکەی راکاپوشی میداڵیای زێڕی کەژەوانی جیهانی بە دەست هێنا و ئەم وەرزشەی لە ئێران بە لووتکە گەیاند.

ئەم کەژەوانە ناسراوەی ئێران ساڵی ٨٢ بۆ پێوانی لووتکەیەک لە پاکستان بەڕێ کەوت بەڵام هەرەس ئیزنی نەدا و لە نیوەی ڕێگادا تووشی کێشە بوو و بۆ نەخۆشخانەیەک لە ئیسلام ئابادی پاکستان گوێزرایەوە. پاش ٢٠ رۆژ، لە ١٦ی خەرمانانی ١٣٨٢ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

پاش تێپەڕ بوونی ١٨ ساڵ ناو و یادی محەمەد هەوراز لای خەڵکی کورد هێشتا پیرۆزە و هەموو ساڵێک ڕێوڕەسمی ڕێزنان لەم کەسایەتییە بەرزە لە زۆربەی شارەکاندا بەڕێوە دەچێت.

News ID 39025

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha